NIHAD KAREEM
JOURNALISM · ANALYSIS · NEWS
ڕاڤەکاری سیاسی

🇬🇧 بڕیارە نوێکانی شابانا مەحمود؛ قسە زۆرە، بەڵام جێبەجێکردن کەی؟

شابانا مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا — سیاسەتی کۆچبەری و پەنابەری

بەڕێزان،

سەبارەت بە بڕیار و ڕاگەیاندنە نوێکانی شابانا مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لەبارەی سیاسەتی کۆچبەری و پەنابەری، پرسیارێکی گرنگ هەیە:

ئایا ئەم بڕیارانە بەڕاستی چوونەتە بواری جێبەجێکردن، یان تەنها ڕاگەیاندن و قسەی میدیایی بوون؟

تا ئێستا نابێت هەموو ئەوەی ڕادەگەیەنرێت بە بڕیاری جێبەجێکراو دابنرێت. هەندێک گۆڕانکاری پێویستی بە یاساسازی، ڕێنمایی فەرمی و دیاریکردنی کاتی جێبەجێکردن هەیە.

بۆیە پرسیارەکە ئەمەیە:

  • کام بڕیار بە فەرمی پەسەند کراوە؟
  • کامەیان ئێستا جێبەجێ دەکرێت؟
  • کاریگەرییان لەسەر ئەو کەسانە چییە کە لە بەریتانیا دەژین؟
  • کەی ئەم گۆڕانکارییانە دەبنە کردار؟

قسە و ڕاگەیاندن شتێکە، جێبەجێکردنی بڕیار شتێکی ترە!

تا کاتی جێبەجێکردنی فەرمی و ڕوونکردنەوەی ورد، نابێت خەڵک بە هەواڵ و زانیاریی ناتەواو نیگەران بکرێن.

📌 ئەوەی گرنگە، بڕیاری فەرمی و یاسای جێبەجێکراوە، نەک ئەوەی دەڵێن قەرارە بیکەن!

نیهاد ئاراس کەریمNihad Aras Kareem — نووسەر و ڕاڤەکاری سیاسی
→ گەڕانەوە بۆ وتارەکان